نزیکەی 250 کەسن

خۆبەخشەکانی گەرمیان: بایکۆتی ناوەندە تەندروستییەکان پەیامە بۆ دامەزراندنمان

964+
ئەحمەد مستەفا

نوێنەرانی نزیکەی 250 کارمەند لە کوڕ و کچانی خۆبەخش لە ناوەندەکانی تەندروستیی گەرمیان دەڵێن، ئەو بەڵێنەی پێمان دراوە بۆ دامەزراندنمان کاتی خۆیەتی جێبەجێ بکرێت.

ئەوان پەیامێکیان هەیە و ئەمڕۆ شەممە 13.4.2024 بڵاویانکردووەتەوە و ئاراستەی جێگر و سەرۆکی حکومەت، وەزیری تەندروستی، بەڕێوەبەری تەندروستیی گەرمیان و سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی گەرمیان- یان کردووە و بە روونی باس لەوە دەکەن، “بۆ ماوەی چەند مانگێکە بایکۆتی دەواممان کردووە چاوەڕێی ئەوە دەکەین بە دەم داواکارییەکەمانەوە بێن”.

دەشڵێن، “ماوەی 12 ساڵە بێ بەشین لە دامەزراندن، هەر ساڵە و بە هۆکارێك لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا پاڵپشتێکی تەواوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان بووین، چی لە کاتی سەرهەڵدانی شەڕی داعش و لە کاتی سەرهەڵدانی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا”.

باس لەوەش دەکەن، “بە هەزاران نەخۆشیان چەرەسەرکردووە، دوابەدوای ڤایرۆسی کۆرۆناش راستەوخۆ بەشداربوون، لە چارەسەری توشبووانی نەخۆشی کۆلێرا و هەوکردنی پەردەی مێشکی منداڵان، ئێستاش دوای هەموو ئەو خزمەتانە، کە بە تەندروستیی ناوچەکەیان گەیاندووە، بە مافێکی رەوای خۆیانی دەزانن دابمەزرێن”.

ئەو نوێنەرانە دەڵێن، “چەندین جار، سەردانی زۆر شوێن و بەرپرسمان کردووە، تائێستا تەنیا بەڵێنمان پێدراوە بۆیە کاتی ئەوە هاتووە بەڵێنەکان کە مافێکی رەوای خۆمانە، جێبەجێ بکرێت و وەک شارەکانی دیکە، هەولێر، دهۆک، زاخۆ و هەڵەبجە دابمەزرێین، کە ماوەیەکی زۆرە ناوچەی گەرمیان لە دامەزراندن بێبەش کراوە”.

خوێندکارانی کۆلێژی پزیشکی گەرمیان کۆتاییان بە بایکۆت ...

خوێندکارانی کۆلێژی پزیشکی گەرمیان کۆتاییان بە بایکۆت ھێنا

خوێندکارێکی زانکۆی گەرمیان ھەڵە لە کتێبێکی پزیشکی دەد...

خوێندکارێکی زانکۆی گەرمیان ھەڵە لە کتێبێکی پزیشکی دەدۆزێتەوە