لویس ساکۆ گەڕایەوە بەغدا. فۆتۆ: ماڵپەڕی پاتریارکی کلدانی
کێ پێشوازیی کرد؟
پاتریارکی کڵێسا‌ی کلدانی لە عێراق و جیهان گەڕایەوە به‌غدا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
کاردیناڵ لویس ساکۆ گەڕایەوە بارەگاکەی خۆی لە بەغدا و له لایه‌ن نوێنه‌رانی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه پێشوازی كرا.
کڵێسا‌ی کلدانی لە عێراق و جیهان رایگه‌یاند، شه‌وی رابردوو کاردیناڵ لویس ساکۆ، پاتریارکی کڵێسا‌ی کلدانی لە عێراق و جیهان گەڕایەوە بارەگاکەی خۆی لە بەغدا.
سه‌رچاوه‌كه له ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی خۆی بڵاویكرده‌وه، تیمێك بە نوێنەرایەتی محه‌مه‌د شیاع سودانیی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لە فڕۆکەخانەی به‌غدا پێشوازییان لە لویس ساکۆ کرد، هه‌روه‌ها شاندێك كه پێكهاتبوون له قەشە باسیلیۆس یاڵدۆ، یاریدەدەری پاتریارک، قەشە شالیمۆن واردۆنی، قەشەی بەغدا و ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی له باره‌گای پاتریارك كارده‌كه‌ن، یاوه‌ری كاردیناڵ لویس ساكۆیان كرد بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ باره‌گاكه‌ی له به‌غدا.
لە مانگی ته‌مموزی رابردوو بەهۆی لێسەندنەوەی مەرسومی کۆماری لەلایەن سەرۆک کۆماری عێراقەوە، بۆ دەستنیشانکردنی وەک پاتریارکی کڵێسا‌ی کلدانی لە عێراق و جیهان، لویس ساکۆ بەغدای جێهێشت.