سبەینێش

بارانبارین بەردەوام دەبێت

964+

توانا نەقی

بە پێی پێشبینی کەش و هەوا بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە یەکەم رۆژی جەژن، ئاسمانى هەرێم بەگشتی هەور دەبێت لەگەڵ بارینی باران کە هەندێ جار بە لێزمه دەبێت و هەورە تریشقەى لەگەڵدا دەبێت لەکاتەکانى دواى نیوەڕۆدا بەتایبەتى لە ناوچە شاخاوییەکاندا.

بەشی پێشبینی کەش و هەوای وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، جگە لە ئەمڕۆ کە باران بەردەوام دەبێت سبەینێش نمە باران لە بەشێک لە ناوچەکان هەر دەبێت و پلەکانی گەرماش 2 – 5 پلە نزم دەبنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 10.4.2024
خێراى با /مامناوەند ( 10 – 20 )کم/س دەبێت.
ئاراستەی با / باشووری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما / بە نزیکەی 2 تا 5 پلە نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
مەوداى بینین / 7 – 9 کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 23
سلێمانی : 22
دهۆک : 21
زاخۆ : 20
هەڵەبجە : 21
کەرکوک : 26
سۆران : 19
حاجی ئۆمەران : 10
گەرمیان : 28