بەپێی پێشبینەکانی کەشناسی

هەفتەیەکی باراناوی بەڕێ دەکەین و تەواو فێنکی دەکات

964+

فەهمی نەبی

هەموو پێشبینەکانی کەشناسی ئەوەیە، ئەم هەفتەیە شەپۆلێکی باران شارەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە دەگرێتەوە و هەورە بروسکەشی لەگەڵ دەبێت، پلەکانی گەرما دوو تا چوار پلە دادەبەزێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە بەشی پێشبیەکانی کەشناسی رایگەیاندووە، لە ئەنجامى کاریگەرى نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى سوور ناوچەکەمان دەکەوێتە ژێر کاریگەرى شەپۆڵێکى باران بارین، بەجۆرێک ئاسمانی شارەکان و ناوچە شاخاوییەکان هەور دەبێت.

هێندەنا دەزگای کەشناسی پێشبینی بڕی دابارینیش دەکات، لە سەنتەری شارەکان لە نێوان (5-10) ملیم و لە ناوچە شاخاویەکانیش (8-15) ملیم باران دەبارێت و هەندێجار لێزمە بارانیشی لەگەڵ دەبێت.

خێرایی با زیاد دەکات هەندێ کات بۆ 25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ
هەولێر: 24
سلێمانی: 23
دهۆک: 24
زاخۆ: 24
هەڵەبجە: 25
کەرکوک:27
سۆران: 22
حاجی ئۆمەران: 13
گەرمیان: 27