لە ئەمڕۆوە

بارانبارین بەڕێوەیە

964+

توانا نەقی

بە پێی پێشبینی کەش و هەوا بۆ ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەکاتەکانى شەودا دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لەگەڵ ئەگەرى نمە باران لە هەندێک ناوچەدا.

بەشی پێشبینی کەش و هەوای وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، شەپۆلێکی باران بارین لە زۆربەی ناوچەکان بەڕێوەیە و سبەینێش بەهەمان شێوە بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرماش تا 3 پلە نزم دەبنەوە.

ئەمڕۆ شەممە 6.4.2024
خێراى با / لەسەرخۆ – مام ناوەند دەبێت ( 10 – 20 )کم/س
ئاراستەی با / باکورى خۆرئاوا دەبێت.
مەوداى بینین / 8 – 10 کم

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 28
سلێمانی : 25
دهۆک : 23
کەرکوک : 30
هەڵەبجە : 27
زاخۆ : 23
سۆران : 24
حاجی ئۆمەران : 16
گەرمیان : 33
بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى
بەشى پێشبینى / 06- 04- 2024