لەگەڵ مووچەی مانگی پێنجدا

پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەستپێدەکاتەوە

964+

وریا فەتاح

بەپێی نوسراوێکی بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکان، کە ئاڕاستەی سەرجەم لقەکانی بانکە بازرگانییەکانی کردووە، تێیدا هاتووە لەسەر راسپاردەی وەزارەتی دارایی و ئابوری ئاگادارتان دەکەینەوە پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی بانکەکان، بەپێی یاسا و رێنمایی دیاریکراو بۆیان دیاری بکرێت، واتا بەرواری پلەبەرزکردنەوە تا 1.5.2024 شایستەی چ پلەیەکن بە مەرجێک رەچاوی مۆڵەتی بێ مووچە و سزا بکرێت بۆیان ببەسترێت.

لە نوسراوەکەدا چەند تێبینەک لە بەرچاوگیراوە کە ئەمانەن:

1. فەرمانبەری رێکخراوەکان پلە بەرزکردنەوەیان بۆ دەکرێت بەپێی یاساى پلەبەرزکردنەوە بە مەرجێک ساڵی 2015 ببێتە بنەما.

2. ئەو فەرمانبەرانەی کە پلەکانیان لە خوار پلەی 6 بووە، دوای ئەوەی بڕوانامەی ماستەر یاخود دکتۆرایان بەدەست هێناوە، لە بەرواری وەرگرتنی بڕوانامەکانیانەوە یەکسەر ناونیشانی مووچەکانیان دەگۆڕێت، ماستەر دەبێتە 3.740.000 هەزار دینار، دکتۆراش دەبێتە 4.290.000 هەزار دینار.

3. ئەوانەی ناونیشانیان شارەزا/ بەڕێوەبەری پێشکەوتووە، تەنیا سەرە مووچەیان پێدەدرێت و لە خشتەکەدا دەبێت هاوتا بکرێت واتا لە پێش 2015 ئەو ناونیشانەیان هەبێت.

4. پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران رەچاوی بڕوانامە بکرێت بە پێی لیستی مووچەی بەغدا بەمشێووەیە:

بروانامەى ناوەندی: لە 825 هەزار دینارەوە دەستپێدەکات و لە 893 هەزار دینار دەوەستێت.

بڕوانامەی سەرەتایی: لە 589 هەزار دینارەوە دەستپێدەکات و لە 700 هەزار دەوەستێت.

بێ بڕوانامە: لە 489 هەزار دینارەوە بە سەرە موچە لە 589 هەزار دەوەستێت.

بەکالریۆس/ پەیمانگا/ ئامادەیی: مووچەکانیان لە 1 ملیۆن و 110 هەزار دەوەستێت.

پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەستپێدەکاتەوە

لیستی موچەی مانگی ئادار پلە بەرزکردنەوەی تێدا نییە

لیستی موچەی مانگی ئادار پلە بەرزکردنەوەی تێدا نییە