تۆمەتباری ماددەی هۆشبەرن

23 کەس بە تۆمەتی قومارکردن دەستگیرکران

964+
میدیا گۆران

لە کەرکوک 23 کەس بە تۆمەتی قومارکردن لە کافێیەک دەستگیرکران کە بەشێکیان لەلایەن هۆبەی مادەی هۆشبەرەکان داواکرابوون.

بەپێی راگەیاندراوێکی دەزگای هەواڵگری بەشی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ئاسایشی گەشتییاران، رۆژی هەینی 23 کەس بە تۆمەتى قومارکردن لە کافێیەکی کەرکوک دەستگیرکران بەشێکیان بەپێی مادەکانی (28 و 32)ـی یاساى مادە هۆشبەرەکان بڕیارى دەستگیرکردنیان هەبووە.

ژمارەی 144 هێڵی گەرمی دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵییە، بۆ هەر رووداوێک یاخود گومانێکی لەم شێوەیە دەتوانن پەیوەندی پێوە بکەن.

هۆڵێکی بلیارد بەهۆی قومارەوە داخرا

هۆڵێکی بلیارد بەهۆی قومارەوە داخرا