هیچ زیانی بۆ خەڵک نییە

بۆ ئەوەی لە هاویندا دوور بێت لە ئاگر دارستانەکانی زەڕایەن دەرمانڕێژ کران

964+

بڕوا مەجید – ناحیەی زەرایەن

بۆئەوەی وەرزی هاوین ئەو گژوگیایە خۆڕسکەی ناودارستانەکان نەبێتە هۆکاری دروستبوونی ئاگر، بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی زەڕایەن دەستیکردووە بە رشتنی دەرمانی قڕکەر بۆ بنەبڕکردنی ئەو گژوگیایەی لەناو دارستانەکان روواون.

ئاوارە حەمە شەریف بەڕێوبەری ناحیەی زەرایەن بە964ی وت، رشتنی دەرمان بۆ ئەوەیە چیتر ئەو گژوگیایە گەشە نەکات و لە وەرزی هاویندا نەبێتە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگر، لەگەڵ بەشی هۆبەی دارستان و پاوانی شارەزوور هەڵمەتێک دەستپێکراوە و 50 لیتر دەرمانی قڕکەر ئامادەکراوە، ئەمڕۆ بەشێکی رشێنراوە و بەیانی بەشەکەی دی.

ئەوەشی وت، ساڵانی پێشوو ئەو کارە بە کۆڵەپشت دەکرا، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی نەبوونی کارمەندی پێویست بەناچاری ئەمساڵ لەرێگەی تراکتۆر و مزەخەی گەورەوە هەڵمەتەکە ئەنجامدرا.

لە زەڕایەن دوو دارستانی دەستکرد هەیە، ئەو دارستانەی ئەمڕۆ دەرمانڕێژ کراوە دەکەوێتە بەشی خۆرئاوای ناحیەکە و  لەوەرزی بەهاردا هاوڵاتییان بەمەبەستی سەیران و گەشت سەردانی دەکەن، بەڵام بەهۆی وشکبوونەوەی ئەو گژوگیایە لە وەرزی هاوین چەندین جار گڕی گرتووە و چەندین داریش سووتاون.

لە شارەزوور گروپی ژینگەدۆستی هەیە، ئەرشەد حاجی بەرپرسی ئەو گروپەیە بۆ 964 قسەیکردووە و پاڵپشتی رشاندنی ئەو دەرمانە دەکات و دەڵێت، کارێکی زۆرباشە چونکە رێگری دەکات لە سووتانی دارستانەکە.

ئەو بەرپرسەی ژینگەپارێزی شارەزوور دەڵێت، ساڵی رابردوو بەهۆی پاشماوەی ئاگری ئەوانەی بۆ سەیران سەردانی ئەو دارستانەیان دەکرد چەندینجار ئاگر کەوتووەتەوە.

ئەو دەرمانەی رشێنراوە ناوی (Roundup)ە و هیچ زیانێکیشی بۆ هاوڵاتییان نییە، ئەمە بەپێی وتەی ئەرشەد حاجی.

بۆ ئەوەی لە هاویندا دوور بێت لە ئاگر دارستانەکانی زەڕایەن دەرمانڕێژ کران

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

لە گوندێکی زەڕایەن هەشت کەو ئازاد کران

لە گوندێکی زەڕایەن هەشت کەو ئازاد کران

شارەوانی سلێمانی: لەو باخچانە دووربکەونەوە کە دەرمانی...

شارەوانی سلێمانی: لەو باخچانە دووربکەونەوە کە دەرمانیان پێوە دەکرێت