بەنیازى کردەوەى تیرۆریستى بوون

لە کەرکوک شانەیەکى تیرۆریستى دەستگیر کران

964+

وریا فەتاح

فەرماندەى ئۆپەراسیۆنەکان کەرکوک، دەستگیرکردنى شانەیەکى تیرۆریستیان راگەیاند کە تەمایان بووە لە کەرکوک کردەوەى تیرۆریستى ئەنجام بدەن.

بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی کەرکوک لە راگەیەنراوێکدا بڵاوى کردەوە، بەپێى زانیارى هەواڵگرى دروست لە چالاکییەکدا گومانلێکراوێکمان لە شارى کەرکوک دەستگیرکرد و لە رێگەى دانپێدانانەوە دەرکەوت کە تۆمەتبار ئەندامى شانەیەکى تیرۆریستییە.

وەک ئەوەى بەڕێوەبەرایەتییەکە بڵاوى کردووەتەوە، شانەکە تەمایان بووە کردەوەى تیرۆریستى ئەنجام بدەن.

لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لە رێگەی لێکۆڵینەوەی مەیدانی و بەدواداچوونەوە، ئەو ئەندامانەی کە لە شانەکەدا ماونەتەوە، لە رێگەی هەماهەنگییەکی بەرز و ورد لەگەڵ دژە تیرۆری سلێمانی، بە پاڵپشتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک، توانرا دوو سەرکردەى دیکەى تیرۆریستانى داعش دەستگیر بکەن.

داعش پەلاماری سوپای عێراقی دا

داعش پەلاماری سوپای عێراقی دا