چی لێدێت؟

ئەم ئێوارەیە نرخی دۆلار بەرزبووەوە

964+

شیراز عەبدوڵا- هەولێر

بازاڕی دراوی هەولێر رۆژێکی پڕ جموجۆڵی بەخۆیەوە بینی و لە چەند کاتژمێرێکدا هەر سەد دۆڵارێک نزیکەی هەزار دینار بەرزبووەوە.

بەیانی ئەمڕۆ بازاڕەکە بە نرخی 146.750 دینار بۆ هەر سەد دۆلارێک کرایەوە، دواتر هەرچەندە بانکی ناوەندی بڕی 250 ملیۆن دۆلاری بە شێوەی کاش و حەواڵە خستە بازاڕەوە، بەڵام دۆلار هەڵکشا بەهۆی زیادبوونی خواستی هاوڵاتیان بۆ کڕینی دۆلار.

کەیفی خۆشناو، ئەنجومەنی بۆرسەی هەولێر قسەی بۆ964 کردووە ، وتی، تا کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆش دۆلار بە نرخی 147 هەزار مامەڵەی پێوە دەکرا، بەڵام دواتر بەهۆی زۆری خواستی کڕینی دۆلار نرخەکەی بەرزبووەوە و ئێستا بە 147650 دینار مامەڵە بە هەر سەد دۆلارێکەوە دەکرێت، کە ئەمەش بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ 900 دینار جیاوازیی هەیە.

بە قسەی کەیفی خۆشناو ئاماژەکان بۆ ئەوەن کە ئەم بەرز بوونەوەیە کاتی بێت و ئەگەری دابەزینی زۆرە.

دارشتنەوە: بەهرە محەمەدئەمین

بانكی ناوه‌ندی 252 ملیۆن دۆلاری فرۆشت

بانكی ناوه‌ندی 252 ملیۆن دۆلاری فرۆشت