زیاتر له‌ یه‌ك ملیار و 300 ملیۆن دیناره‌

ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان پاره‌ى كه‌مپینه‌كه‌ى راده‌ستى پارێزگارى دهۆك كرد

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ؤى هه‌رێمی كوردستان بۆ زیانه‌كانى لافاوه‌كه‌ى دهۆك زیاتر له‌ یه‌ك ملیار و 300 ملیۆنى له‌ رێگه‌ى كه‌مپینێكه‌وه‌ كۆكرده‌وه‌ و راده‌ستى پارێگارى دهۆكی كرد.

كه‌مینه‌كه‌ له‌ رۆژى دروستبوونى لافاو له‌ دهۆك و زاخۆ راگه‌یه‌ندرا.

ده‌سته‌كه‌ بڵاویكرده‌وه‌، کۆمەکە داراییەکە لەلایەن وەبەرھێنەرانی شارەکانی ھەولێر و بەشێکی پارێزگای سلێمانیەوە بوو، دوای راگەیاندنی کەمپینی ھاریکاری لەلایەن دەستەی وەبەرھـێنانەوە بـۆ زیانلێکەوتوانی کارەساتەکە، وەبەرھێنەران بەدەم کەمپینەکەوە ھاتن.

پێشتر 964 په‌یوه‌ندی به‌ به‌رگه‌شت ئاكره‌یی وته‌بێژى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان كردبوو، ئاشكراى كرد كه‌ له‌ ماوه‌ى دوو رۆژى كه‌مپینه‌كه‌‌دا ژماره‌یەكی زۆرى سه‌رمایه‌دار به‌ده‌نگ كه‌مینه‌كه‌وه‌ هاتوون و داهاتێكی باشیش كۆكراوه‌ته‌وه‌.

وتیشی “چاوه‌ڕێى كاره‌كانى لیژنه‌یه‌ى ده‌سنتنیشانكردنى زیانه‌كان‌ ده‌كه‌ین، ئینجا له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نووسیدا بڕى پاره‌ى كۆكراوه‌ ئاشكراى ده‌كه‌ین”.

زیانی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردوو 64 ملیار دیناری تێپەڕ...

زیانی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردوو 64 ملیار دیناری تێپەڕاند