بڕی خوێن لە رەمەزاندا کەمیکردووە

تەندروستی راپەڕین: پێویستمان بە خوێنە

964+

ژووری هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی راپەڕین ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، داواکارین لە خوێن بەخشانی دەڤەرەکەمان سەردانی سەنتەر بکەن و خوێن ببەخشن.

ئەمڕۆ سێشەممە 2.4.2024، تەندروستی راپەڕین رایگەیاند، سەنتەری گواستنەوەی خوێن لە مانگی رەمەزاندا پێویستی بە هەموو جۆرەکانی خوێن هەیە بۆ نەخۆشانی تالاسیما و ھەموو ئەو نەخۆشانەی پێویستیان بە خوێن ھەیە.

“ئەو خوێنبەخشانەی کە بەڕۆژوو دەبن دەتوانن لە کاتژمێر 7:30ـی شەو بۆ کاتژمێر 10:30ـی شەو سەردانی سەنتەر بکەن بە مەبەستی خوێن بەخشین”، تەندروستی راپەڕین وا دەڵێت.

خوێنبەخشان دەتوانن سەردانی سەنتەری گواستنەوەی خوێن کە دەکەوێتە تەنیشت نەخۆشانەی فێرکاری رانیە.

د. کارزان محەمەد، لێپرسراوی سەنتەری گواستنەوەی خوێن بە 964ـی راگەیاند، “لە رەمەزاناندا خوێنبەخشین کەمدەبێتەوە، بەهۆی بەرۆژووبوون هاوڵاتیان ناتوانن خوێن ببەخشن”.

بە وتەی لێپرسراوی سەنتەری گواستنەوەی خوێن، هاوڵاتیانی دەڤەرەکە بە گشتی مانگانە 400 بۆ 450 بتڵ خوێن دەبەخشن، بەڵام لە رەمەزاندا ئە بڕە دادەبەزێت بۆ خوار 300 بتڵ.

“بڕی خوێن لە سەنتەرەکە بەو دەرەجەیە کەمینەکردووە کە نەخۆش پەکیبکەوێت، بەڵام هەموو پشدەر و بتوێن پشت بەو سەنتەرە دەبەستن و دەمانەوێت ئیحتیادی خۆمان بخەین”، د. کارزان محەمەد وای وت.

توشبووانی تالاسیما پێویستیان بە خوێنە

توشبووانی تالاسیما پێویستیان بە خوێنە