گومان هەیە درۆن بێت
لە هێرشێکدا کەسایەتییەکی تورکمان کوژرا
+964
میلاد جەلال – گەرمیان
نزیک کاتژمێر 3:30 خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، تەقینەوەیەک لە قەزای کفری ڕوویدا، بەھۆیەوە کەسایەتییەکی ھۆزی بەیاتی تورکمان به ناوی حوسێن عهلوش گیانی لەدەست دا.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە 964ى وت، “ھێزە ئەمنیەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە لەسەر رووداوەکە، تا ئێستا دڵنیا نین لەوەی ھێرشەکە درۆن بووە یاخود تەقینەوە بووە”.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کرد، تەنیا کەسێک لە رووداوەكه گیانی لەدەستداوە، كه کەسایەتییەکی سیاسیی تورکمانییە، زیان بەر کۆمەڵێک لە دوکانەکانی نزیک لە شوێنەكهش کەوتووه.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا