دابەشنەکردنی نەوت و بۆردومانەکانی تورکیا دارستانەکانی سۆرانیان لەناوبرد
50٪ـی لەناوچووە
+964
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پارساڵ رێژەی 50٪ـی دارستانەکانی سۆران لەناوچوونە، به‌رپرسێكى ژینگه‌ی سۆرانیش هۆکارەکەی بۆ دابەشنەکرنی نەوتی سپی و تۆپبارانەکانی تورکیا دەگەڕێنێتەوە.
بەپێی ئەو ئامارانەی دەست +964 کەوتوون، دارستانەکانی سۆران پارساڵ تا 50٪ـی لەناوچوونە، بەمەش رێژەکە بەراورد بە 2021 تا 20٪ زیادی کردووە کە لەو ساڵدا رێژەکە 30٪ بوو.
ئەو ئامارە بەرپرسی بۆردی رێکخراوە ژینگەییەکانی سۆران بە +964ـی داوە، ئەوەش رووندەکاتەوە کە ساڵانه به‌هۆى بۆردومانه‌كانى ئێران و توركیا، رێژه‌یه‌كی زۆرى دار‌و دره‌خت ده‌سووتێن و له‌ناوده‌چن، به‌هۆى نه‌بوونى سووتهمهنىیش خه‌ڵك به به‌رده‌وامى دره‌خته‌كان له ره‌گه‌وه ده‌بڕنه‌وه.
به‌پێی ئامارێكی ئه‌و بۆرده ژینگه‌ییه‌ش، ساڵانه هه‌ر خێزانێكی سنووری سۆران، پێویستى به حەت تا هەشت به‌رمیل نه‌وت هه‌یه بۆ سووتاندن، كه‌چى حكومه‌ت ته‌نیا یه‌ك به‌رمیلیان پێده‌دات.
هه‌ژار ماهیر بە +964ـی وت “نه‌بوونى پێشمه‌رگه‌ى پاراستنى ژینگه و كه‌می میلاكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی پاراستنى ژینگه له سۆران هۆكارێكی دیكه‌ى له‌ناوچوونى دار‌و دره‌خته‌كانه”.
دەشڵێت: ئەو دۆخە بووەتە مه‌ترسی شكستهێنانى پڕۆژه‌ى گه‌شتیاری ناشناڵ پاركی سه‌كران، چونکە پۆلیسی پاراستنى ژینگه له‌و پڕۆژه‌یه بوونیان نییە، له‌وێش خه‌ڵكی كه‌توونه‌ته گیانى دار‌و دره‌خت و ده‌یانبڕنه‌وه، جا ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش به‌رده‌وام بێت، ئه‌و پڕۆژه‌یه كه ناشناڵ پاڕكێكی جیهانییه، حه‌ره‌می خۆی لهدهىست ده‌دات و شكستدێنێت.
به‌پێی ئامارى ساڵانه‌ى بەرگری شارستانی سۆرانیش، ته‌نها له ساڵى 2022 لەسنوری بەڕێوەبەرایەتیه‌كه‌یان 182 روداوی ئاگرکەوتنەوە لە پوش و پاوان و دارستانە سروشتیەكان ڕویانداوە، كە بەهۆیەوە 456 دۆنم زەوى سووتاون و بەشێك لەوانەش بەهۆی تۆپباران و بۆردومانەكانی توركیا و ئێرانەوە سووتاون و به‌شه‌كه‌ى ترشیان به‌هۆى بڕینه‌وه دار و دره‌خت بووه له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه.
“ستانداردى ژینگه‌یی له ناوه‌ندى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆی سۆرانیشدا وه‌ك پێویست نییه، كه به‌پێی ئه‌و ستاندارده جیهانییه پێویسته له 17% كه‌متر نه‌بێ، به‌ڵام به‌داخه‌وه رێژه‌ى ژینگه‌و سه‌وزایی له ناوه‌ندى سۆراندا، به‌پێی نوێترین توێژینه‌وه‌ی یه‌كێك له‌مامۆستایانى زانكۆی سۆران، 3% یه.” هه‌ژار ماهیر واى وت.