بەحرکە
کەمپینى کۆکردنەوەى هاوکارى بۆ زیانلێکەوتووانى دهۆک کۆتاییهات
964+
شۆڕش هەرکی- هەولێر
دوای هەفتەیەک کەمپەینی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی دهۆک لەناحیەی بەحرکە بەکۆتاییهات.
کەمپینەکە لەلایەن چەند گەنجێکی خۆبەخشی دەڤەرەکەوە سەرپەشتی دەکرا و لەلایەن هاوڵاتیانى ناوچەکەوە هاوکارى کەمپەینەکە کرا.
یاسین صدقی، یەکێک لەئەندامانی کەمپینەکە بە 964ـى وت،”ئەو بڕە پارەیەى لە کەمپینەکە کۆکرایەوە کەلوپەل و پێداویستى سەرەتایى ناوماڵمان پێکڕى کە 190 دۆشەک و 190 بالیف و 190 باتانى کرد”.
بەوتەى سەوری نەسرەدین کە سەرپەرشتیارى کەمپینەکەیە، بەشى زۆرى دەوڵەمەندەکانى سنوورەکە زەکاتەکانیان بۆ خەڵکى هەژارى دەڤەرەکە خەجکرد و وەک پێویست هاوکارى کەمپینەکە نەکرا، چونکە دواکەوتنى موچە و قەیرانى دارایى بارگرانییەکى زۆرى بۆ خەڵکى سنورەکە دورستکردووە.
هەرچەندە هاوکارییەکانى کەمپینەکە لە ئاست چاوەڕوانى رێکخەرانیدا نەبووە، بەڵام وەک خۆیان دەلێن، توانیان بەو پارەیەى کۆکرایەوە کەلوپەل و پێداویستى زۆرباش بۆ زیانلێکەوتوان بکڕن.
بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە 31.3.2024 تەواوی هاوکارییەکانی کەمپینەکە بگەیەنرێتە شارى دهۆک و رادەستى لایەنە پەیوەندیدارەکان بکرێت.