دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک لە خانەقین. وێنە:964
لەلایەن خێرخوازانەوە
لە خانەقین جلوبەرگی جەژن بۆ منداڵانی بێ باوک دابینکرا
964+
راژان باجەڵان – خانەقین
لە هەڵمەتێکی خێرخوازیدا بەبۆنەی نزیکبوونەوەی جەژنی رەمەزان لە خانەقین پێداویستی و جلوبەرگ بۆ منداڵانی بێ باوک دابینکرا.
دکتۆر عەلی تاڵب چالاکوان بە 964ـی وت ، لەگەڵ ژمارەیەک چالاکوانی هاوڕێمان توانیمان بڕێک پارە لە خێرخوازان کۆ بکەینەوە و ئەمڕۆ 50 منداڵی بێ باوک ببەین تەواوی جل و بەرگی جەژنیان بۆ بکڕین.
کارزان حەمدان بەشداربوویەکی تری چالاکییەکە بە 964ـی راگەیاند، بڕە پارەکە بە تەواوی هی بەخشینی خەڵکی خێرخوازە و هیچ لایەنێکی سیاسی تێدا بەشدار نییە.
لە ماوەی مانگی رەمەزاندا چەندین کاری خێرخوازی گەورە لە خانەقین ئەنجامدراوە لە دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک و دابەشکردنی گۆشت و گەیاندنی بڕە پارە بە خەڵکانی هەژار و لەم رۆژانەش دەستدەکرێت بە دابەشکردنی جەژنانە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی