لە گەرمیان

بارهەڵگرێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا

964+

فەهمی نەبی

هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاندووە، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە بەهۆی وەرگەڕانی بارهەڵگرێک شۆفێرەکەی گیانی لەدەستداوە.

بەپێی راگەیەنراوی هاتوچۆی گەرمیان بارهەڵگرەکە بە ئاراستەی ناحیەی رزگاری بۆسەر رێگای سەرەکی هاتووە و لەنزیک گوندی کەواچەرموو کۆنترۆڵی لە دەستداوە و وەرگەڕاوە، بەهۆیەوە شۆفێرەکەی گیانی لە دەستداوە.

وەک لە وێنەکە دەردەکەوێت بارهەڵگرەکە تایبەتە بە گواستنەوەی غازی LPG، هاتوچۆی گەرمیان دەڵێت، شۆفێرەکە لەدایکبووی ساڵی 1967-ە، واتا تەمەنی 57 ساڵە، دانیشتووی قەزای کەلارە.

هێشتا نازانرێت هۆکاری رووداوەکە چی بووە، هاتوچۆی گەرمیان دەڵێت، لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لەرووداوەکە دەستیپێکردووە.