گرنگ نییە کێ یاری هەیە، هاندەرانی عێراق لە یاریگه ئامادەن
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
هانده‌رانی وه‌رزشی عێراق له جامی كه‌نداوی 25 له به‌سڕه، كارێكی ناوازه‌یان له هاندانی وه‌رزشی كرد، كه یه‌كه‌مجاره له مێژووی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌دا بكرێت.
له یاری نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی به‌حرێن و كوێت، كه ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی له یاریگه‌ی جه‌زع ئه‌لنه‌خله له به‌سڕه كرا، 65 هه‌زار هانده‌ری وه‌رزشی ئاماده‌بوون.
به پێی زانیارییه‌كانی تیمی 964+ له به‌سڕه، له‌و ژماره زۆره‌ی هانده‌رانی ئاماده‌بوو، 18 هه‌زار هانده‌ر كوێتی بوون و له ده‌روازه‌ی سه‌فوانه‌وه هاتبوونه به‌سڕه بۆ هاندانی تیپی وڵاته‌كه‌یان، ئه‌وانی دیكه هه‌موویان عێراقی بوون.
ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره له مێژووی پاڵه‌وانیه‌تی كه‌نداودا رووبدات، كه هانده‌رانی تیپی میواندار له یارییه‌ك ئاماده‌بن، كه یاری تیپی وڵاتی خۆیان نه‌بێت.
هه‌روه‌ها له‌وه‌ش سه‌رنجڕاكێشتر، نزیكه‌ی 30 هه‌زار هانده‌ری دیكه‌ش له یارییه‌كه‌ی نێوان ئیمارات و قه‌ته‌ڕ ئاماده‌بوون، كه زۆرینه‌یان عێراقی بوون و بۆ هاندانیش به‌سه‌ر هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌دا دابه‌ش بوون.
له پاڵه‌وانیه‌تیی كه‌نداوی 25، هه‌رچوار هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، عومان، به‌حرێن و قه‌ته‌ڕ گه‌یشتوونه‌ته قۆناغی پێش كۆتایی و دووشه‌ممه یاری ده‌كه‌ن.
جامی كه‌نداوی 25، له شه‌شی ئه‌م مانگه به به‌شداری هه‌شت هه‌ڵبژارده له به‌سڕه ده‌ستیپێكرد و 19ی ئه‌م مانگه كۆتایی دێت.