سبه‌ى‌ دینارته‌ خوێن دەبەخشێت

ئاكرێ پێویستى به‌ خوێنه‌ بۆ نه‌خۆشانى تالاسیما

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ته‌ندروستى قه‌زاى ئاكرێ ده‌ڵێت، نه‌خۆشخانه‌ى گوڵان پێویستى به‌ خوێنه‌ بۆ نه‌خۆشانى تالاسیما و كه‌مبوونه‌وه‌ى خوێنیش بۆ ژماره‌ى زۆرى حاڵه‌ته‌كانى ئه‌م نه‌خۆشیه‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌.

بانكى خوێنی نه‌خۆشخانه‌ى گوڵان ئاگادارییه‌كی بۆ خه‌ڵكى ناحیه‌ى دینارته‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ سبه‌ینێ 29.3.2024 هه‌ڵمه‌تى خوێنبه‌خشین له‌ ناحیه‌كه‌یان ده‌ستپێده‌كات و داواى كردووه‌ به‌شداری بكه‌ن، چونكه‌ نه‌خۆشانى تالاسیمایان پێویستیان پێیه‌تى.

نێچیرڤان فه‌خره‌دین، به‌ڕێوه‌بەرى راگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى ئاكرێ به‌ 964ـى وت، به‌هۆى هاتنى مانگى ره‌مه‌زانه‌وه‌ هه‌ڵمه‌ته‌كانى به‌خشینى خوێن كه‌میكردووه‌ و ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ خوێن له‌ بانكى نه‌خۆشخانه‌كه‌ كه‌م ببێت.

وتیشی “هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ى سبه‌ینێ له‌ ناحیه‌ى دینارته‌ بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پێویستى خوێنه‌ بۆ نه‌خۆشانى تالاسیما كه‌ له‌ سنوورى ئاكرێ تۆمار كراون”.

به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى ته‌ندروستى ئاكرێ به‌ 964ـى داوه‌، له‌سنوورى قه‌زاكه‌ 243 حاڵه‌تى نه‌خۆشی تالاسیما تۆمار كراون و به‌فه‌رمى چاره‌سه‌رییه‌كان له‌نه‌خۆشخانه‌ى گوڵان وه‌رده‌گرن.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ى خوێنبه‌خشین له‌ناحیه‌ى دینارته‌ كه‌موكوڕییه‌كانى پڕنه‌كرده‌وه‌ ئه‌وا له‌ناو سه‌نته‌رى قه‌زاى ئاكرێش هه‌ڵمه‌تێك له‌ناو فه‌رمانگه‌كانى حكومه‌ت و ده‌زگاكان ده‌ستپێده‌كه‌ن.

سبه‌ى مامۆستایانى هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ نه‌خۆشانى تالاسیمي...

سبه‌ى مامۆستایانى هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ نه‌خۆشانى تالاسیميا خوێن ده‌به‌خشن