کێ دەگرێتەوە؟
دەرگای ناونووسین بۆ چاودێریی کۆمەڵایەتی کرایەوە
964+
راژان باجەڵان – خانەقین
بە بڕیاری حکومەتی عێراق دەرگای ناونووسین بۆ وەرگرتنی موچەی چاودێریی کۆمەڵایەتی کراوەتەوە و هاوڵاتیان دەتوانن خۆیان تۆمار بکەن.
فیراس مەجید، بەڕێوەبەری فەرمانگەی چاودێریی کۆمەڵایەتیی خانەقین بە 964ـی ڕاگەیاند، دەرگای ناوتۆمارکردنی ئەلیکترۆنی بۆ موچەی چاودێریی کۆمەڵایەتی کراوەتەوە و چەند چینێکی هاوڵاتیان دەگرێتەوە لەوانە؛ “بێوەژن – خێزانی جیابووەوە – خێزانی زیندانیکراو – ژنی بەجێهێڵدراو – منداڵی تووشبووی شەکرە خوار ١٨ ساڵ”.
وتیشی، “پاش هەنگاوی ناوتۆمارکردن چاودێرەکانمان بۆ ماڵی کەسەکە دەچن و لە رێی ئەو هەڵسەنگاندنەوە وردبینی لە راستیی زانیارییەکانی کەسەکە و شاییستەییەکەی دەکەن”.
تاکو سەرەتای ساڵی 2024 زیاتر لە پێنج هەزار و 400 خێزان لە خانەقین تۆمار کرابوون، کە خاوەن موچەی چاودێریی کۆمەڵایەتین.
پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد