هۆشدارى دەدرێت

لە گوندێکى ئاکرێ بەهۆى رۆچوونى گردێکەوە خانوویەک روخا

964+

هیڤی دێوالی-دهۆک

لە گوندى مام خەلیفەى ناحیەى گردەسێن، گردێک بەسەر ماڵێکدا رووخا و بووە هۆى رووخانى لە خانووەکەیان.

ئیبراهیم فەریق، بەرپرسی راگەیاندنی بەرگری شارستانی ئاکرێ بە 964ـى وت،”گردەکە بەهۆى رۆچوونەوە رووخاوە و بووەتە هۆى ئەوەى بەسەر خانوویەکدا بڕمێت و خانووەکەش بەشى پشتەوەى بڕوخێت”.

964 دەزانێت، لەو کاتەى رووداوەکە روویداوە خانەوەداکە لەماڵبوون، بەڵام لە بەشى پێشوە دانیشتون و بەشى دواوەى رووخاوە، بەو هۆیەوە هیچ زیانێکى گیانى نەبووە.

بەرگرى شارستانى داوا لە هاوڵاتیانى سنورى ئاکرێ دەکات، ئەمشەوئاگاداربن و مەترسى دروستبونى لافاو هەیە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لافاو کەرتی گەشتیاری ئامێدی وێران کردووە

لافاو کەرتی گەشتیاری ئامێدی وێران کردووە