ده‌ركه‌وتنى پڵنگێك له سنوورى قۆپییه‌كانى قه‌ره‌داغ كه له رێگه‌ى كامێراكانى چاودێرییه‌وه تۆماركراوه و بۆ 964 نێردراوه.
لە قه‌ره‌داغ، بارزان و ده‌ربه‌ندیخان
له رێگاى كامێراوه چاودێرى ژیانى باڵنده و ئاژه‌ڵه كێوییه‌كان ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
لە هەرێمی کوردستان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى دارستان و ژینگه و هه‌وره‌ها ژینگه‌پارێزانیش، له چه‌ند شوێنێك له رێگه‌ى كامێراوه چاودێرى ژیانى باڵنده و ئاژه‌ڵه كێوییه‌كان ده‌كەن و به‌وهۆیه‌شه‌وه رێگرییان له راوچییه‌كان كردووه بۆ راوكردنیان.
سنووره‌كانى قه‌ره‌داغ، بارزان و ده‌ربه‌ندیخان له‌و ناوچانه‌ى هه‌رێمی كوردستانن كه كامێراى چاودێرى بۆ بینینى ژیانى ئاژه‌ڵ و باڵنده‌كان كێوییه‌كان بەکاردەهێندرێت.
عەمید هێمن کەمەرخان، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى سلێمانی، به 964ـى وت، له سنووره‌كه‌یان توانیویانه له ناوچه شاخاوییه‌كانى قه‌ره‌داغ و ده‌ربه‌ندیخان ئه‌و كامێرانه جێگیر بكه‌ن.
وتیشی “ئه‌و شوێنانه‌ى كامێراكانمان لێ جێگیركردوون جێی گومانن كه راوچییه‌كان راوی ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ى كێوی لێبكه‌ن”.
پلانی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه ئه‌وه‌یه له ته‌واوى سنووره‌كه‌یان كه ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ى لێبێت سستمى كامێراى چاودێری دابنێن.
كه‌مه‌رخان پێیوایه چاودێریكردن به كامێرا خێراتره له‌وه‌ى كه مه‌فره‌زه گه‌ڕۆكه‌كانیان چاودێری شوێنه‌كان بكه‌ن، بۆیه سستمه‌كه به سه‌ركه‌وتوو ده‌زانێت.
لایخۆشییه‌وه، ملازم سدیق حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندن و هۆشیارى به‌تالیۆنى ژینگه‌پارێزى بارزان، بۆ 964 روونیكرده‌وه كه ئه‌وان زیاتر بۆ چاودێریكردنى ئاژه‌ڵ و باڵنده كێوییه‌كانى سنووره‌كه‌یان پشت به تیم و مه‌فره‌زه گه‌ڕۆكه‌كانیان ده‌به‌ستن.
وتیشی “ژماره‌یه‌كی زۆرى كامێراى چاودێرى داندراون به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی، چونكه ئه‌گه‌ر شوێنی كامێرا‌كان ئاشكرا بكرێن راوچییه‌كان ئه‌و شوێنانه ده‌دۆزنه‌وه كه باڵنده و ئاژه‌ڵى كێوى لێ هه‌یه”.
به‌قسه‌ى ملازم سدیق، به‌هۆى هه‌وڵ هیممه‌تى به‌تالیۆنه‌كه‌یان و هه‌مان كاتیش به‌هۆى ئه‌و كلتووره ژینگه‌پارێزییه‌ى كه له‌مێژه له‌ناو خه‌ڵكى سنوورى بارزان هه‌یه ، توانیویانه ژینگه و سروشت و باڵنده و ئاژه‌ڵه كێوییه‌كانیان به‌سه‌لامه‌تى بهێڵنه‌وه.