کەلار
گەنجێک لە کاتى کارکردندا قورئان دەخوێنێت
964+
میلاد جەلال_گەرمیان
محەمەد جەمیل، گەنجێکی دەنگخۆشی دانیشتوی قەزای کەلارە و لە دوکانێکی شیرینی کار دەکات، رۆژانە پێش بەربانگ دەچێتە سەر کارەکەی و شیرینیەکان بۆ بەربانگ ئامادە دەکات.
محەمەد ماوەی چوار ساڵە دەستی بە خوێندنی قورئان کردوە و لە کاتى کارکردن لەبەرخۆیەوە قورئان دەخوێنێت.
ئەو گەنجە، شارەزایی لە چواردە جۆر مەقاماتی قورئان خوێندن ھەیە و وەکخۆى بە 964ـى وت “لە رەمەزاندا، کارکردن و قورئانخوێندنم تێکەڵ بە یەکترى کردووە”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح