لە داقوق

منداڵێکی تازە لەدایکبوو دۆزرایەوە

964+

کاروان ساڵحی -کەرکوک

درەنگانێکی شەوی سێشەممە لە قەزای داقوق منداڵێکی تازە لە دایکبوو فڕێدەدرێت، پۆلیسی قەزاکە منداڵەکە هەڵدەگرێتەوە و رادەستی نەخۆشخانەی قەزاکەی دەکات.
سەرچاوەیەکی پزیشکی لە نەخۆشخانەی گشتی داقوق بە 964ـی وت، لە نزیک ئیمام جابر منداڵێکی تازە لەدایکبووی فرێدراو لە لایەن هاوڵاتیانەوە دۆزرایەوە و پۆلیسی قەزاکەیان لێ ئاگادار کردۆتەوە دەست بەجێ لە لایەن پۆلیسەوە رەوانەی نەخۆشخانەکەمان کرا.

وتیشی، منداڵەکە کچە و تەمەنی نزیکی سێ کاتژمێر دەبێت بارودۆخی تەندروستی منداڵەکە جێگیرە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

منداڵێکی ساوا لە دەربەندیخان دۆزرایەوە

منداڵێکی ساوا لە دەربەندیخان دۆزرایەوە