هاوڵاتییەک لە یەکێک لە بنکەکانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن تۆماری دەنگدانەکەی نوێ دەکاتەوە - ئەرشیف
لەسەر ئاستی عێراق
سلێمانی لە پێدانی کارتی بایۆمەتریدا یەکەمە
964+
ژووری هەواڵ
لە ماوەی یەک هەفتەدا، 21 هەزار و 477 هاوڵاتی لە سلێمانی کارتی بایۆمەتریان وەرگرتووەتەوە، نووسینگەی سلێمانی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق دەڵێت، لە دابەشکردنی کارتی بایۆمەتریدا لەسەر ئاستی عێراق “یەکەمین”.
نووسینگەی سلێمانی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، دەرگای نووسینگەكەیان لە كاتژمێر 8:00ـی بەیانیەوە تا كاتژمێر 2:00ـی پاشنیوەڕۆ كراوەیە و لە رێی 79 ناوەندی تۆماركردنەوە لە سەرجەم شار و شارۆچكەكانی پارێزگاكە، كارتی بایۆمەتری رادەستی هاوڵاتیان دەكات.
بە گوێرەی ئاماری کۆمیسیۆنەکە، لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا 21 هەزارو 477 هاوڵاتی كارتەكانیان وەرگرتووەتەوە، لە كاتێكدا لە دهۆك 12 هەزار و 269 كارتی بایۆمەتری دابەشكراوە و سێ هەزارو 405 كارتی بایۆمەتریش لە هەولێر دابەشكراوە.
ماوەی هەفتەیەکە وادەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆتاییهاتووە.
رۆژی 3.3.2024 سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی دیاریکردوو، بڕیارە رۆژی 10.6.2024 ئەو پرۆسەیە بەڕێوە بچێت.