هەڵەبجە و دوو ئیدارەشی لەگەڵە

داهاتی سلێمانی روو لە دابەزینە

964+

پێشەوا محەمەد

بەپێی ئامارەکانی ماڵپەڕی شافافییەت، داهاتی هەفتەی رابردووی پارێزگای سلێمانی، کە هاوکات پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕینیشی لەگەڵدایە زیاتر لە حەوت ملیار دینار بووە، لە کاتێکدا هەفتەی پێشتر زیاتر لە 14 ملیار دینار داهاتیان هەبووە.

ماڵپەڕی شەفافییەت تایبەتە بە ئاشکراکردنی داهاتە نانەوتییەکانی هەریەکە لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕەکە لە 9.3.2024 تا 15.3.2024، کۆی داهاتی کۆکراوەی نانەوتی ئەو ناوچانە حەوت ملیار و 887 ملیۆن و 578 هەزار و 56 دینار بووە.

خستنەڕووی داهاتی هەفتەی رابردوو لە کاتێکدایە داهاتی هەفتەی پێشووتری سلێمانی زیاتر لە 14 ملیار دینار بووە.

داهاتی ساڵی رابردووی سلێمانی بە پێی ماڵەپەڕەکە کە لە گەنجینەی یەک، گەنجینەی دووی سلێمانی، گەنجینەی چەمچەماڵ، گەنجینەی گەرمیان، گەنجینەی هەڵەبجە و گەنجینەی راپەڕین كۆكراونەتەوە بریتی  بووە لە یەک ترلیۆن و 173 ملیار و 989 ملیۆن و 484 هەزار و 615 دینار كە بە شێوەی نەختینە و چەك و مقاسەیە.

دوای 9 کاتژمێر رێگای پێنجوێن بۆ سلێمانی کرایەوە

دوای 9 کاتژمێر رێگای پێنجوێن بۆ سلێمانی کرایەوە