توركى و ئێران و ئه‌وڕوپی و چینى و كۆرین
گیاده‌رمانەکانى قه‌ڵه‌وبوون و جوانكارى قه‌ده‌غه‌كران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له رێگه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كوالێتى كۆنتڕۆڵه‌وه، ته‌واوى ئه‌و به‌رهه‌مه گیاده‌رمانیانه‌ى قه‌ده‌غه‌كردووه كه به‌نایاسایی ده‌هێندرێنه ناو هه‌رێمی كوردستان و له‌وانه‌ش به‌رهه‌مه توركى و ئێران و ئه‌وڕوپی و چینى و كۆرین.
لقى سلێمانى كۆمه‌ڵه‌ى رووه‌كناسان ئاگادارییه‌كى بڵاوكردووه‌وه و داوا له ئه‌ندامانى ده‌كات ئه‌وانه‌ى كارى گیاده‌رمانى ده‌كه‌ن، پابه‌ندی بڕیار و رێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بن.
ره‌نج فاروق، ئه‌ندامى لقی سلێمانى كۆمه‌ڵه‌ى رووه‌كناسانى كوردستان، به 964ـى وت، به‌شێك له ئه‌ندامانى كۆمه‌ڵه‌كه‌یان كارى گیاده‌رمانى له شوێن و كلینیكه‌كان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێت “پێویسته پابه‌ندى ئه‌و قه‌ده‌غه‌كردنه بن”.
وتیشی “ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ى قه‌ده‌غه‌كراون ئه‌وانه‌ن به نایاسایی ده‌هێندرێنه هه‌رێمى كوردستان و ستیكه‌رى كوالێتى كۆنتڕۆڵى له‌سه‌ر نییه، بۆیه وه‌زاره‌ت قه‌ده‌غه‌ى كردوون”.
به‌پێی بڕیاره‌كه ئه‌م به‌رهه‌مانه قه‌ده‌غه‌كراون:
– هه‌ر بەرهەمێک ستیکەری ئێرانی زەردی هەبێت دەگیرێت.
– بەرهەمی قەڵەوبون و زەعیف بونی بێ ستیکەری کوالێتی کۆنترۆڵی هەرێم.
– هەر بەرهەمێک بە زمانی چینی یان کۆری لەسەری بنوسرێت و ستیکەری نەبێت تەنانەت جوانکاریش.
– بەرهەمی دەستی خۆمان بەبێ ئەوەی لێبڵی هەبێت و تەئریخی هەبێت قەدەغەیە و رێگەی پێ‌نادرێت.
– ئەگەر بەرهەمی خۆمان بێت پێویستە ناونیشان یان بارکۆدی شوێنی دروستکراوی لەسەر بێت.
– تورکی و ئێرانی و ئەوروپی بۆ قەڵەوبونی بەشە جیاوازەکانی جەستە رێگەی پێ‌نادرێت.
– ریکلامێک زیادەڕۆیی تێدابێت لەرێگه‌ی پەیجەوە.
– گرانفرۆشی و پێدانی گرێنتی و خۆناساندن بە دکتۆر.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى رووه‌كناسان باس لەوەش ده‌كات، كۆمه‌ڵه‌كه‌یان چه‌ند مه‌رج و رێنماییه‌كیشی بۆ ئه‌و كه‌سانه داناوه كه كارى فرۆشتنى گیاده‌رمانى ده‌كه‌ن، له‌وانه‌ش تەمەنی سەروو 18 ساڵ بێت و ناوی لە کۆمەڵەی رووەکناسان تۆمار بێت و پابه‌ندی كۆمه‌ڵێك رێنمایی ته‌ندروستیش بێت.