بەبێ رای عێراق سزا ناسەپێندرێ

بانکی ناوەندی و گەنجینەی ئەمریکا لێکتێگەشتنی نوێیان ئەنجامدا

964+
ئەحمەد مستەفا

ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، رێککەوتنێک لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سەبارەت بە دووبارە پێداچوونەوە بە سزا سەپێنراوەکانی سەر بانکە عێراقییەکاندا کراوە، بەپێی ئەوەی کە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق بڵاویکردووەتەوە.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمان، ئەتوان عەتوانی- یەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە کە لیژنەکە میوانداری پارێزگاری بانکی ناوەندی-یان کردووە بۆ تاوتوێکردنی چەند فایلێک لەوانە “گەمارۆکانی گەنجینەی ئەمریکا لەسەر بانکە ناوخۆییەکان و رادەی کاریگەرییەکانیان لەسەر دراو، و سیاسەتی دارایی و کاری بانکی لە وڵاتدا”.

لە بەیاننامەکەدا لە زاری عەلاقەوە ئەوە خراوەتەڕوو کە “کۆبوونەوەی بەردەوامیان لەگەڵ گەنجینەی ئەمریکا هەیە، و لێکتێگەیشتنیش بۆ سەرلەنوێ چاوخشاندنەوە بەو سزایانەی کە بەسەر بانکە عێراقییەکاندا سەپێنراون” کراوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، عەلی عەلاق ئاماژەی بەوەشکردووە، ” یەکێک لە خاڵەکانی رێککەوتن ئەوەیە لە داهاتوودا نابێت، بەبێ گفتوگۆکردن و ئاگادارکردنەوەی بانکی ناوەندی عێراق، بەو پێیەی بەرپرسیارە لە چاودێریکردنی چالاکییەکانی بازرگانی سزای بانکی بسەپێندرێت”.

پارێزگاری بانکی ناوەندیش هۆکاری “ناسەقامگیری نرخی ئاڵوگۆڕی دراوی بۆ بوونی بازرگانی نایاسایی کە لەلایەن بازرگانانی بچووک و هەندێک لە بازرگنە قۆرخکارەکانەوە ئەنجام دەدرێن، کە بە دەرهێنانی دۆلاری نەختینەیی لە بازاڕدا پارەدار دەکرێت” گەڕاندەوە.

بەپێی راپۆرتێک کە ڕۆژنامەی “وۆڵ ستریت جۆرناڵ”ی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، ئەمریکا رێگری لە 14 بانکی عێراقی کرد کە مامەڵە بە دۆلار ئەنجام بدەن لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی هەمەلایەنەی دژ بە گواستنەوەی دراوی ئەمریکی بۆ ئێران و وڵاتانی دیکەی گەمارۆکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوەش لە مانگی تەمموزی ساڵی رابردوودا.

"بانکی ناوەندی عێراق ناچارە دۆلار بە کەمترین بانک بدات"

بانکی ناوەندی لە بەرژەوەندیی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی در...

بانکی ناوەندی لە بەرژەوەندیی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراوی هەرێم بڕیاری دا