لە دوو کۆگادا بوون

لە رانیە نزیکەی 350 کیلۆ خورما و شیرینی خراپبوو دەستیبەسەردا گیرا

964+

ژووری هەواڵ

لیژنەکانی قایمقامیەتی رانیە لە دوو کۆگای گەڕەکی قەڵات، دەستیانگرت بەسەر نزیکەی 350 کیلۆگرام خورما و شیرینی خراپبوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە 13.3.2024، کارزان سلێمان، سەرۆکی لیژنەکانی قایمقامیەتی قەزای رانیە بە 964ـی راگەیاند، ئەو خورما و شیرینیانەی دەستیانبەسەرداگیراوە بەشێوەیەکی خراپ هەڵگیرابوون، لە شوێنێکدا بوون کە شێ و تەڕەشوعی هەبووە و بووەتە هۆی تێکچوونی خواردنەکان.

شیرینییەکان پێکهاتوون لە لوقمەقازی، زلوبیا، شیرینی بامیە و خورما.

بە وتەی کارزان سلێمان، سەرۆکی لیژنەکانی قایمقامیەتی قەزای رانیە، رێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەکەی دەگیرێتەبەر و لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.

دوێنێش، لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانى قایمقامییەتى قەزاى رانیەوە، زیاتر لە 200 کیلۆ خورما و شیرین و میوە دەستى بەسەرداگیرا.

لیژنەکە داوا لە هاوڵاتیان دەکات، بۆ گەیاندنی سکاڵاو زانیاری لەکاتی بینینی سەرپێچی پەیوەندی بکەن بە ژمارە مۆبایلی 07708599300 بکەن.

زیاتر لە 200 کیلۆ خۆراکى نەشیاو بۆ خواردن دەستی بەسەرداگ...

زیاتر لە 200 کیلۆ خۆراکى نەشیاو بۆ خواردن دەستی بەسەرداگیرا

زیاتر لە 200 کیلۆ خۆراکى نەشیاو بۆ خواردن دەستی بەسەرداگ...

زیاتر لە 200 کیلۆ خۆراکى نەشیاو بۆ خواردن دەستی بەسەرداگیرا