رانیە
زیاتر لە 200 کیلۆ خۆراکى نەشیاو بۆ خواردن دەستی بەسەرداگیرا
964+
وریا فەتاح
لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانى قایمقامییەتى قەزاى رانیەوە، زیاتر لە 200 کیلۆ خورما و شیرین و میوە دەستى بەسەرداگیرا.
کارزان سلێمان، سەرۆکى لیژنە هاوبەشەکانى قایمقامییەتى رانیە بە 964ـى وت،”لە مانگى رەمەزاندا بەشێوەیەکى بەردەوام لیژنە هاوبەشەکانمان چاودێرى بازاڕ و شوێنە گشتییەکان دەکەن، بەتایبەت لەڕووى رێنماییە تەندروستییەکان و نرخەکانەوە”.
لیژنەکە ئەمڕۆ لەناو بازاڕى شارى رانیە، دەستگیرت بەسەر 170 کیلۆ خورماى قەسپ، بە وتەى سەرۆکى لیژنە هاوبەشەکانى قایمقامییەتى رانیە، کرم لێیداوەو بۆ خواردن شیاو نەبوون.
بە وتەى کارزان سلێمان، دوێنێش 10 کیلۆ شلک و 20 کیلیۆ شیرینى کە بۆ خواردن شیاو نەبوون، لەلایەن لیژنەکەیانەوە دەستى بەسەردا گیراوە.
لیژنەکە پێکدێت لە نوێنەرى تەندروستى و ئەندازیارى خۆراک و ئەندازیارى کشتوکاڵ و نوێنەرى قایمقامییەتى رانیە و ئاسایشى ئابورى و گەشتوگوزار، بەشێوەیەکى بەردەوام و لەناکاو دەچنە بازاڕ و شوێنە گشتییەکان، لەرووى نرخ و تەندروستییەوە چاودێرى بازاڕ دەکەن.
لیژنەکە داوا لە هاوڵاتیان دەکات، بۆ گەیاندنی سکاڵاو زانیاری لەکاتی بینینی سەرپێچی پەیوەندی بکەن بە ژمارە مۆبایلی 07708599300 بکەن.