964+
10 لایەنی تورکمانی
دوای لایەنە مەسیحیەکان تورکمانەکانیش بایکۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمان دەکەن
964+
شیراز عەبدوڵا ـ هەولێر
دوای ئەوەی دوێنێ لایەنە مەسیحیەکانی ناو پەرلەمانی کوردستان رایانگەیاند بایکۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن، ئەمڕۆ 10 لایەن و پارتی تورکمانی لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رایانگەیاند بەرامبەر ئەو بڕیارەی دادگای فیدڕاڵی بەرامبەر هەڵوەشاندنەوەی کورسی کۆتا، بڕیاریاندا بایکۆتی بەشداریکردنی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەن.
ئەو لایەنانە دەڵێن، تا سیستەمی کورسی کۆتاکان دەگەڕێتەوە و بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمان دەکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە 10 لایەنی تورکمانیانی لە ماڵی تورکمان لە گەڕەکی تەعجیلی هەولێر بەیاننامەیێکیان خوێندەوە تێدا ئاماژەیان بەوەدا “بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی نادەستوورین و هۆکاری سیاسی لەپشتەوەیە و بە ئاشکرا پێشێلی مافی پێکهاتەکان کراوە”.
21ـی شوباتی ئەمساڵ دادگای فیدڕاڵی عێراق چەند بڕیارێکی لە سەر هەرێمی کوردستانەوە دەرکرد، یەکێک لە بڕیارەکان 11 کورسی کۆتاکان هەڵوەشایەوە و بڕیاریدا پەرلەمانی کوردستان 100 کورسی پێکدێت، ئەمەش ناڕەزاییەتی پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستانی لێکەوتەوە.