حاسڵاتی ئێوارە

ئیسرائیلییەکان واژۆ لە دژی ناتانیاهۆ کۆدەکەنەوە

964+

ژووری هەواڵ

بزووتنەوەی حەماس لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت: داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین تاوانەکانی سوپای ئیسرائیل دۆکیۆمێنت بکەن و لێپرسینەوەییان لەگەڵ بکەن، ئەم کۆمەڵکوژییەش دژی گەلەکەمان بوەستێنن.

رۆژنامەی مەعاریف لەزاری چەند بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل رایگەیاند: تاکە رێگە بۆ رێگریکردن لە کارەساتێکی مرۆیی لە باکووری غەزە، کردنەوەی راستەوخۆی دەروازەکانی باکوورە.

ماڵپەڕی هارتز لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت: 730 ئەکادیمیستی ئیسرائیلی واژۆ دەکەن و داوا دەکەن حکومەتی نەتانیاهۆ رێوشوێنی بەپەلە بگرێتەبەر بۆ رێگریکردن لە برسێتی لە کەرتی غەزە.

بەرپرسێکی باڵای هێزە چەکدارەکانی سودان ئاگربەستی لە مانگی رەمەزاندا رەتکردەوە ئەگەر هێزەکانی پشتیوانی خێرا ماڵ و شوێنە مەدەنییەکان بەجێنەهێڵن.

یسرائیل کاتز وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل دووپاتیکردەوە کە ئیسرائیل دانیشتووانی رەفەح دەگوازێتەوە بۆ رۆژئاوا یان ناوچەکانی تری ئاوەدان پێش ئەوەی ئۆپەراسیۆنەکانی زەمینی لە شارەکەدا دەستپێبکات.