لە کەرکوک

تەزووی کارەبا ژیانی لە گەنجێک سەندەوە

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

لە گەڕەکی عەسکەری شاری کەرکوک گەنجێکی تەمەن 30 ساڵە بەهۆی تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا و تەرمەکی رەوانەی پزیشکی دادی ئەو شارە کرا.

سەرچاوەیەک لە بنکەی پۆلیسی عروبە بە964ـی وت، ئەو گەنجەی گیانی لەدەستداوە پیشەی کارەباچییە لە ماڵێکی ئەو گەڕەکە کاری دەکرد، بەهۆی تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا.

ئەو سەرچاوەیەی پۆلیس دەڵێت، لەلایەن خاوەن خانوەکەوە پۆلیس ئاگادار کراوەتەوە و دەست بە لێکۆڵینەوە کراوە، هاوکات لێکۆڵینەوە لەگەڵ سەرجەم ئەو کسانە دەکرێت لەو ماڵە بوون.

بەهۆی تەزووی کارەباوە هاوڵاتیەک لە کەرکوک گیانیلەدەست...

بەهۆی تەزووی کارەباوە هاوڵاتیەک لە کەرکوک گیانیلەدەستدا