میسرییه‌كان روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه
میسر و هەرێمی کوردستان كار له‌سه‌ر به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندییه گەشتیارییەکان دەكەن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هه‌ردوو ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێمى كوردستان و وڵاتى میسر هه‌وڵی به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندییه گه‌شتیارییه‌كانیان ده‌ده‌ن و وته‌بێژی ده‌سته‌ى هه‌رێمیش ده‌ڵێت، ژماره‌ى گه‌شتیارانى میسرى له به‌رزبوونه‌وه‌دایه.
لە سێیەم و کۆتا رۆژی پێشانگای نێودەوڵەتی گەشتوگوزار لە بەرلین كه به ITB Berlin، ناسراوه، شاندی گەشتوگوزاری هەرێم و بەرپرسانی گەشتوگوزاری وڵاتی میسر دوێنێ هه‌ینى کۆبوونەوە.
ئیبراهیم عه‌بدولمه‌جید وته‌بێژى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێمی كوردستان به 964ـى وت، له‌گه‌ڵ لایه‌نى میسرى كاریان لەسەر گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییە گەشتیارییەکانى نێوان هه‌ردوولادا كردووته‌وه.
وتیشی “له‌ئاینده‌ى نزیكدا په‌یوه‌ندی نێوان كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كانى هه‌ردوولا به‌هێز ده‌كه‌ین”.
باسی له‌وه‌شكرد، گه‌شتیارانى وڵاتى میسر ده‌مێكه سه‌ردانى هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و ئێستاش ژماره‌ى گه‌شتیاره‌كانیان له به‌رزبوونه‌وه‌دایه.
به‌قسه‌ى وته‌بێژى ده‌سته، پلانى ده‌سته‌كه‌یان ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ زۆربه‌ى وڵاتان په‌یوه‌ندییه گه‌شتیارییه‌كانیان په‌ره پێبده‌ن، به‌وپێیه‌ى کوردستان خاوەن بنەمای بەهێزی گەشتوگوزارە و تیایدا ئاسایش و تەناهی و گیانی میواندۆستیی تێیدا پارێزراوه.
بڕیاره هه‌ردوولا له ماوه‌ى نزیكى داهاتوودا جارێكی كۆببنه‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كانیان بكه‌نه شێوه‌یه‌كی كردارى و كۆمپانیاكانیان ده‌ست بۆ ئاڵوكۆڕى گروپه‌كان ده‌ست به‌كاربن.