پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

کەشناسی: سبەی باران دەبارێت

964+

ژووری هەواڵ

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێمی کوردستان، سبەی شەممە نمەباران دەبارێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ هەینی، دادەبەزێت.

ئەمڕۆ هەینی 8.3.2024، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی لە ناوچە جیاکان نمەباران دەبارێت و خێرای با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت و بەراورد بە دوێنێ پلەی گەرما یەک بۆ دوو پلە دادەبەزێت.

لەبارەی کەشوهەوای سبەیەوە کەشناسی دەڵێت، “ئاسمان هەور دەبێت و بەگشتی ئەگەری نمەباران هەیە. لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان مامناوەند و تاوە باران دەبارێت.”

بە گوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەمشێوەیەیە:

هەولێر: 17 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 16 پلەی سیلیزی
دهۆک: 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 17 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 19 پلەی سیلیزی
سۆران: 13 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 5 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 20 پلەی سیلیزی

کەشناسی سلێمانی: وەرزی زستان کۆتایی هات

کەشناسی سلێمانی: وەرزی زستان کۆتایی هات