باڵەخانەی پارێزگای هەولێر_ فۆتۆ: KRG
پارێزگارى هەولێر:
“هه‌ر كه‌سێك نرخی خۆراك و كه‌لوپه‌ل گران بكات ئیجرائاتی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت”
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، نابێت رێگە بە هیچ کەس بدرێت، له مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زاندا نرخی خۆراک و پێداویستییەکان لەسەر هاوڵاتیان گران بکات.
ئومێد خۆشناو سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی كرد، كه ژماره‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌رپرسی یه‌كه ئیدارییه‌كانی شاری هه‌ولێر تێیدا به‌شدار بوون.
تێیدا جه‌خت له توندكردنی چاودێریی بازاڕ كرایه‌وه، هه‌روه‌ها دووپاتكرایه‌وه
چاودێریكردنی “مۆڵ، مارکێت، چێشتخانە و قاوەخانە” و هەموو شوێنەکانى دیكه وه‌ك یه‌ك بێت.
پارێزگاری هه‌ولێر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كه ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه كرا، لیژنەکانی قایمقامیەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانى راسپارد ئیجرائات لەگەڵ هەموو ئەو کەس و لایەنانەدا بکرێت، کە نرخی خۆراک و پێداویستییەکان لە سەر هاوڵاتیان زیاد دەکەن، هه‌روه‌ك راگه‌یاندراوی پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه‌ی پێداوه.
ئومێد خۆشناو له‌م باره‌یه‌وه وتی: نابێت رێگە بدرێت هیچ کەس، مانگى ڕەمەزانى پیرۆز بقۆزیتەوە و یاری بە بازاڕ بکات و نرخی خۆراک و کەلوپەل و پێداویستی لەسەر هاوڵاتیان گران بکات، هه‌ر كه‌سێكیش ئه‌م كاره بكات ئیجرائاتی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو 11.3.2024 یه‌كه‌م رۆژی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زانه.