ئاگر هۆکاری زۆربەی رووداوەکانی 2022ی هەولێر بووە


964+
هێرۆ مەولودی – هەولێر

بەگوێرەی ئاماری بەرگری شارستانی هەولێر، ساڵی 2022 پڕ بووە لە روووداوی ئاگرکەوتنەوە و سوتان، ئەوە جگە لە رووداوی غاز و کارەبا.

بەگوێرەی ئامارەکە، بە تەنیا لەو ساڵەدا هەزار و 360 رووداوی جۆراوجۆر لەو پارێزگایە روویانداوە.

ئەوە لەکاتێکدایە، ساڵی رابردوو، هەزار و 635 رووداوی جۆراوجۆر روویاندابوو.

بە وتەی سەرکەوت کارەش، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی هەولێر، زۆرترین رووداوەکان، ئەمساڵ پەیوەندییان بە ئاگرکەوتنەوە هەبووە.

ئەو وتەبێژە بە 964+ی وت، لە کۆی ئەو رووداوانە، 469یان لەناو شار و 891یان لە دەرەوەی ناوەندی شاری هەولێر روویانداوە.

 هەروەها بەهۆیانەوە، 115 کەس گیانیان لەدەستداوە.