باوكی منداڵهكه چی وت؟
مێسی تۆپی له منداڵێك دا و گریاندی
964+
سۆما حهكیمزاده
لە یارییەکەی ئینتەرمهیامی و ئۆرلاندۆ سیتی له خولی ئهمریكا، كه شهوی پێشووتر كرا، منداڵیکی بچووک ئەزموونێکی پڕ لە ئازاری تێپەڕ کرد، ئەگەر چی یارییەکە بۆ مێسی و هاندهرانی بە خۆشی کۆتایی هات و 5-0 گۆڵ یارییهكهیان بردهوه.
مێسی لە یارییەكهدا دوو گۆڵی تۆمار کرد و رۆڵێکی گەورەی لە بردنهوهكهدا بینی، بەڵام ههر له یارییەكهدا رووداوێکی تاڵ روویدا و ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە بەبێ مەبەست منداڵێکی بچووکی گریاند.
گرتە ڤیدیۆیەک لەسەر ئەم رووداوە بڵاو کراوەتەوە کە لە کاتی لێدانێكی راستەوخۆدا، مێسی شووتەکەی لێدهدا و ناتوانێت گۆڵ بکات و تۆپەکە کەوتە ناو هاندەران و دای بە سەری منداڵیکی بچووکدا، ئەوەی جێگەی سەرنج بوو منداڵەکە جلی پەمەیی لەبەر بوو، هاندەری تیپەکەی مێسی بوو.
لە ڤیدیۆکەدا دهردهكهوێت، منداڵەکە دەست بە گریان دەکات و خێزانەکەی لە دەوری کۆدەبنەوە و دڵنەوایی کچەکەیان دەكهن، بەڵام باوكەکەی هیچ نیگەران دیار نییه، تهنیا بە کچە بچووکەکەی دهڵێت ئایا تۆ باشی؟ بەهەرحاڵ تۆپەکەی مێسی بوو هیچ کێشە نییە.
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەكه، بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیا کاردانەوەی زۆریان هەبوو، یەکێکیان نووسیویەتی: خۆزگە منداڵەکە بوومایە، یهكێكی دیكه نوسیوویەتی: “بەڕاستی مێسییان خۆشدەوێت”.
كهسێكی دیكهش سەیری دیوەکەی دیكهی چیرۆکەکەی کردووە و نووسیویەتی: “100% خەتای دایک و باوکی بوو، هەمیشە دەبێت لە دەوروبەرت وریا بیت، بە تایبەت کاتێک منداڵەکە دەهێنیته ئەو جۆرە شوێنانە”.