لە هەولێر
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی وه‌رزش هه‌لی كاری راگه‌یاند
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی وه‌رزش، ده‌رفه‌تی هه‌لی كار له 11 یاریگه‌ی فوتساڵ (یاریگه‌ی بچووك) له ناو كۆمه‌ڵگه‌كانی نیشته‌جێبوون (سیتییه‌كان)ی هه‌ولێر راگه‌یاند.
سه‌ردار ئیسماعیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌رزش به 964ی راگه‌یاند، كۆمه‌ڵێك هه‌لی كاریان راگه‌یاندووه، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نجان سوودمه‌ند بن، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی شاره‌زاییان له كاروباری به‌ڕیوه‌بردنی وه‌رزشیدا هه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا یاریگه‌كان له‌م شوێنانه‌ی هه‌ولێرن “لانه سیتی، به‌ڕانه‌تی، شاری خه‌ونه‌كان، گه‌نجان سیتی، هه‌رشه‌م، كواترۆ MRF، زین سیتی، هه‌ولێری سه‌رده‌م، كوردستان، فیوچه‌ر سیتی، مۆدێرن سیتی”.
وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌رزش خستیه‌ڕوو، ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت كاری به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م یاریگه‌یانه بكه‌ن، پێویسته چه‌ند مه‌رجێكیان تێدا بێت، له‌وانه ته‌مه‌نیان له نێوان 22 – 35 ساڵیدا بێ، باشتر وایه ده‌رچووی كۆلیژی وه‌رزشی یان په‌یمانگه‌ی وه‌رزشی بن، شاره‌زاییه‌كی ته‌واوی له باره‌ی وه‌رزشه‌وه هه‌بێت و خوڕه‌وشتی به‌رز بێت، هه‌روه‌ها مامۆستا یان فه‌رمانبه‌ری فه‌رمیی حكومه‌ت نه‌بێت.
سه‌ردار ئیسماعیل وتی، ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ئه‌م هه‌له به‌ده‌ست بهێنن، ئه‌گه‌ر بڕوانامه‌ی كه‌متریشیان هه‌بوو، هه‌ر سیڤییه‌كانیان بنێرن، چونكه وه‌رگرتن له‌سه‌ر بنه‌مای لێهاتوویی ده‌بێت.
به پێی ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی وه‌رزش بڵاویكردووه‌ته‌وه، پێشكه‌شكردنی داواكارییه‌كان له 6.3.2004 ده‌ستپێده‌كات و تا 12.3.2024 به‌رده‌وام ده‌بێت و ماوه‌كه‌ی یه‌ك هه‌فته‌یه.
هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وانه‌ی زانیاریی دیكه‌یان له‌سه‌ر ئه‌م هه‌لانه‌ی كار ده‌وێت، ده‌توانن په‌یوه‌ندی به ژماره ته‌له‌فۆنی 07504160137 بكه‌ن.