هاوسەرگیرى کەمیکردووە تەڵاق زیادیکردووە

زیاتر لە 500 خێزان بەهۆى مۆبایل و ئینتەرنێتەوە هەڵوەشاونەتەوە

964+

وریا فەتاح

لە 2023دا بەراورد بە ساڵێک پێش خۆى هاوسەرگیرى کەمیکردووە، لەبەرامبەردا تەڵاق و جیابوونەوە زیادیکردووە، 12 هۆکارى سەرەکى دەستنیشانکراون، لە ناویاندا مۆبایل و ئینتەرنێت بووەتە هۆى هەڵوەشاندنەوەى 557 خێزان، خیانەتى هاوسەرگیریش 763 خێزانى لەبەریەک هەڵوەشاندووەتەوە.

ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان، (دادگای پێداچوونەوە و دادگاکانی تێهەڵچوونەوەی هەولێر – سلێمانی – دهۆک – کەرکوک/گەرمیان)، ئامارى پڕۆسەى هاوسەرگیرى و جیابوونەوە بۆ ساڵی 2023 بڵاوکردەوە.

لە ئامارەکەدا دەردەکەوێت، مارەبڕین و پڕۆسەى هاوسەرگیرى لە 2023دا بەراورد بە 2022 کەمى کردووە، بەم شێوەیە:

هەولێر، لە ساڵى 2022دا، 19 هەزار و 19 مامەڵەى هاوسەرگیرى ئەنجامدراوە، بەڵام لە ساڵى 2023دا رێژەکە بۆ 17 هەزار و 543 مامەڵە دابەزیوە، بەمەش 1476 مامەڵە کەمى کردووە.

سلێمانى، لە ساڵى 2022دا، 21 هەزار و 164 مامەڵەى هاوسەرگیرى ئەنجامدراوە، بەڵام لە ساڵى 2023دا رێژەکە بۆ 20 هەزار و 427 مامەڵە دابەزیوە، بەمەش 737 مامەڵە کەمى کردووە.

دهۆک، لە ساڵى 2022دا، 12 هەزار و 967 مامەڵەى هاوسەرگیرى ئەنجامدراوە، بەڵام لە ساڵى 2023دا رێژەکە بۆ 12 هەزار و 499 مامەڵە دابەزیوە، بەمەش 468 مامەڵە کەمى کردووە.

کەرکوک/گەرمیان، لە ساڵى 2022دا، دوو هەزار و 46 مامەڵەى هاوسەرگیرى ئەنجامدراوە، بەڵام لە ساڵى 2023دا رێژەکە بۆ دوو  هەزار و 618 مامەڵە دابەزیوە، بەمەش 128 مامەڵە کەمى کردووە.

بە کۆى گشتى، لە 2023 دا، 53 هەزار و 87 مامەڵەى هاوسەرگیرى ئەنجامدراوە و 14 هەزار و 312 حاڵەتى جیابوونەوەش تۆمارکراوە، ئەوە لە کاتێکدایە لە 2022دا، 55 هەزار و 896 مامەڵەى هاوسەرگیرى ئەنجامدراوە و لە بەرامبەردا 13 هەزار و 967 حاڵەتى جیابوونەوە تۆمارکراوە، بەمەش کۆچى جیابوونەوە لە 2023دا 345 حاڵەت زیادى کردووە، لە کاتێکدا پرۆسەى هاوسەرگیریش بەراورد بە 2022.

لە کام شاری کوردستان کەمترین و زۆرترین رێگەپێدانی ژنی ...

لە کام شاری کوردستان کەمترین و زۆرترین رێگەپێدانی ژنی دووەم هەبووە؟