ویستوویەتی ئاوی زیادە رابکێشێت

ئەو کەسەی بۆری ئاوەکەی گەڕەکی شێخانی سلێمانی شکاندووە سزا دەدرێت

964+

رێژوان مامە قادر – سلێمانی

دوێنێ هەینی کەسێک بۆرییەکی ئاوی لە گەڕەکی شێخانی سلێمانی شکاندووە، بەشی چاکسازیی کوردسات دەڵێت، ئەو کەسە دەدۆزنەوە و سزای دەدەن.

بۆرییەکە کەوتووەتە ناو باخێکەوە لە نزیک تەکییەی شێخ عەبدولقادری چوێسە لە گەڕەکی شێخان، بەڕێوەبەرایەتیی ئاو ناچاربووە تا کاتی چاککردنی ئاوەکەی بگرێتەوە.

تاڵیب ئەحمەد، بەرپرسی بنکەی چاککردنەوەی شکاویی کوردسات، کە سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانییە بە 964ی راگەیاند، چاوەڕێی فەرمانی بەڕێوەبەرایەتین تا پشکنین بۆ بۆرییەکە بکەن و دواتر چاکی بکەن.

بەپێی بەدواداچوونی 964، ئەو کەسەی بۆرییەکەی شکاندووە ویستوویەتی ئاوی زیادە رابکێشێت، بەو هۆیەشەوە سەروو 200 ماڵی گەڕەکەکە بێئاو بوون.

تاڵیب ئەحمەد وتیشی، “ئەو کەسەی ئەو کارەی کردووە دەدۆزرێتەوە، سزاکەش لە 250 هەزار دینارەوە بۆ چوار ملیۆن دینارە”.

964 پەیوەندی بە ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانییەوە کرد و وتی، “تا ئێستا ئەو کەسەیان نەدۆزیوەتەوە کە بۆرییەکەی شکاندووە، بەڵام لە زووترین کاتدا ئەو بۆرییە چاکدەکەینەوە”.

چاککردنەوەی بۆرییە شکاوەکەی کارێزەوشک ئاسان نییە

چاککردنەوەی بۆرییە شکاوەکەی کارێزەوشک ئاسان نییە