ئاسانکاری دەکرێت

کەی لقی بانکی رەشید و رافیدەین لە هەرێم دەکرێتەوە؟

964+

پێشەوا محەمەد

بەپێی زانیارییەکانی 964، کردنەوەی لقی بانکەکانی راشیدەین و رافیدەین لە هەرێم بە سستی رۆیشتوون، ئەندامێکی پەرلەمان عێراق دەڵێت، بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی کارئاسانی لەوبارەیەوە دەکات.

بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بۆ دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و جیاکردنەوەی لە هەر پرسێکی دی و بڕیاری وەزارەتی دارایی بۆ کردنەوەی هەژماری بانکیی بۆ موچەخۆرانی هەرێم لە بانکەکانی راشیدەین و رافیدەین، پێویستیی کردنەوەی لقی ئەو دوو بانکەی لە هەرێم زیاتر کردووە.

نەرمین مەعروف، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە 964ـی راگەیاند، دەمێکە لە هەوڵدایە بۆ کردنەوەی لقی ئەو دوو بانکە لە هەرێم، بەڵام هەنگاوەکان بە سستی رۆیشتوون.

وتیشی، “دوایین بڕیاری دادگای فیدڕاڵ و وەزارەتی دارایی رێکارەکانی کردنەوەی لقی ئەو دوو بانکە ئاسانتر دەکات، چونکە هەم حکومەتی هەرێم پێویستی بەوە زوو بکرێنەوە و هەم حکومەتی عێراقیش بۆ کردنەوەی هەژماری فەرمانبەرانی هەرێم پێویستی پێیانە”.

964 زانیویەتی وەفدێکی ئەو دوو بانکە لە هەرێم تاوتوێی کردنەوەی لقەکانیان دەکەن لە زووترین ماوەدا لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی.

بەرپرسانى بانکى رافیدەین و ڕەشید لە میانی كۆنفرانسى ساڵانەى دارايى و بانكى عيراقى رایانگەیاندووە، شێوازی دروستکردنى هەژمارى بانکى بۆ موچەخۆران بەردەستە و لە رێگەى ئەپى تایبەتەوە دەتوانن بەزووترین کات دروستى بکەن.

بانکی رافیدەین بە فۆرمی ئەلیکترۆنی دۆلار دەداتە گەشتی...

بانکی رافیدەین بە فۆرمی ئەلیکترۆنی دۆلار دەداتە گەشتیاران