سه‌ر به وه‌زاره‌تى ئه‌وقافه
خێرخوازان یەکەمین خوێندنگەی ئایینی‌یان لە پشدەر دروستكرد
964+
محەمەد عەلی ــ قەڵادزێ
له پشده‌ر، خوێندنگەیه‌كی ئایینی و حوجرەیه‌ك له‌لایه‌ن خێرخوازانه‌وه دروستكراو به‌فه‌رمى كرایه‌وه.
خوێندنگەكه سەر بە وەزارەتی ئەوقافە و ئه‌و قوتابیانه وه‌رده‌گرێت کە لە پۆلی شەشی سەرەتایی دەرده‌چن و لە قۆناغی 12 شدا رەوانەی کۆلیژی شەریعە ده‌كرێن، دواى چوار ساڵ خوێندنیش و ئه‌و كه‌سه دەبێتە مامۆستا.
عەلی محەمەد هێرۆیی، مامۆستای ئایینی و سەرپەرشتیاری خوێندنگەكه بە 964ـى وت، دواى بانگه‌وازكردنیان بۆ دروستكردنى بینایه‌كى شیاو بۆ خوێندنگەكه و حوجرەی ئیمامی غەزالی، کۆمەڵێک خێرخواز هاتنە سەرخەت و بیناكه‌یان دروستكرد.
وتیشی “له ئێستادا 90 قوتابی دەرس لەم خوێندنگەیە دەخوێنن و ساڵانه‌ش ده‌توانێت زیاتر لە 50 قوتابی نوێ وەربگرێت”.
باسی له‌وه‌كرد، یەکەمجار ساڵی 1971 لەسەر دەستی مامۆستا مەلا محەمەدی دەڵگەیی خوێندنگەی ئایینی له پشده‌ر بنیادنراوە بەڵام به‌هۆی بواری سیاسیەوە چەند جارێک نەماوە و دواتر بنیاد نراوەتەوە.
لەباره‌ی خوێندن له حوجرەکەش، وتی “هه‌ر کەسێک بیەوێت له حوجره‌كه بخوێنێنت، دەبێت بە مەرجەکانمان رازی بێت، كه یه‌كێك له‌و مه‌رجانه‌ش ئه‌وه‌یه ده‌بێت به جلى كوردى و جامانه‌وه بێته حوجره‌كه و شەو و رۆژیش لێرە بمێنێتەوە”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن