مانگی رەمەزان دەستپێدەکات

کەمپینێکی هاوکاری بۆ تووشبووانی شێرپەنجەی کەرکوک رێکدەخرێت

964+

ژووری هەواڵ

تەندروستیی کەرکوک بە هاوکاری رێکخراوێکی خێرخوازی کەمپینێک بۆ تووشبووانی شێرپەنجەی شارەکە رادەگەیەنن و داوا لە بازرگان و خۆبەخشان دەکەن دەرمان و هاوکاری دارایی پێشکەش بکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە 27.2.2024، عەزیز رەمەزان، نوێنەری رێکخراوی “کەرکوک بۆ هەمووان بۆ تەندروستی و ژینگە” لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کەمپینەکە لە مانگی رەمەزاندا دەستپێدەکات و بڕیارە بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردەوام بێت.

رێکخراوەکە داوا دەکات ئەوانەی کە بەشداری لە کەمپینەکە دەکەن، زیاتر دەرمان بهێنن نەک کۆمەکی دارایی، دەشڵێت، دەبێت ماوەی بەسەرچوونی دەرمانەکان لە شەش مانگ کەمتر نەبێت و مۆری وەزارەتی تەندروستی عێراقیان بەسەرەوە بێت.

فەرمانگەی تەندروستیی کەرکوک لیژنەیەکی سێ کەسی پێکدەهێنێت و لیستی ئەو دەرمانانە ئامادە دەکەن، کە تووشبووانی شێرپەنجەی شارەکە پێویستیانە و دواتر ئەو لیژنەیە دەرمانەکان بەسەر تووشبوواندا دابەش دەکەن، هەر کەسێکیش بیەوێت بە پارە کۆمەک پێشکەش بکات لیژنەکە لێی وەردەگرن و دەیدەن بە دەرمان.

“ئەو کەسانەی کە تووشبووی شێرپەنجەن لە هەموو نەتەوەکانی شارەکەیان تێدایە و زۆربەیان هەژارن و پێویستیان بە دەرمانە”، نوێنەری رێکخراوەکە وای وت.

بە پێی ئامارێکی تەندروستیی کەرکوک، کە دەست 964 کەوتووە، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو حاڵەتەکانی شێرپەنجە لە پارێزگاکەدا کەمی کردووە و هەزار و 16 حاڵەتی شێرپەنجە تۆمار کراون، بەڵام لە ساڵی 2022ـدا ئامارەکە هەزار و 893 حاڵەت بووە.

فەرمانبەرانى تەندروستى کەرکوک گردبوونەوە

فەرمانبەرانى تەندروستى کەرکوک گردبوونەوە