واده‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان دیاریی كران

پرۆگرامی خوێندنی پۆلی 12 كه‌مكرایه‌وه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، چه‌ند به‌شێك له‌ پرۆگرامی خوێندنی ئه‌مساڵی پۆلی 12ی ئاماده‌یی كه‌مده‌كرێته‌وه‌.
وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، جگە لە کەمکردنەوەی پرۆگرامی خوێندن، تاقیكردنه‌وه‌ی خولی یه‌كه‌می كۆتایی ساڵ له‌ 23.6.2024 ده‌ستپێده‌كات و تا 17.7 ده‌خایه‌نێت.
هه‌روه‌ها رایانگه‌یاند، خولی دووه‌می تاقیكردنه‌وه‌كان له‌ 17.8 ده‌ستپێده‌كات و له‌ 4.9.2024 كۆتایی دێت.

ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌، ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجام دا و ئه‌م بڕیارانه‌ی دا، كه‌ بڕیاره‌ دواتر ورده‌كاری كه‌مكردنه‌وه‌ی پرۆگرامی خوێندن بڵاوبكه‌نه‌وه‌.