ئارش عوسمان بۆ 964
لە ژێر کاریگەریی هونەری زیاد ئەسعەد گۆرانی دەڵێم
964+
ئەحمەد شەمزین- هەولێر
هونەرمەند ئارش عوسمان ئامادەکاری بۆ چەندین بەرهەمی هونەری نوێ دەکات و دوای مانگی رەمەزان بڵاویان دەکاتەوە، دەشڵێت، “زیاد ئەسعەد مامۆستای منە و کاریگەری بە هەموو هونەرەکەمەوە هەیە”.
ئارش عوسمان، یەکێکە لەو گەنجانەی بە ماوەیەکی کەم توانی هەوادارێکی زۆر کۆبکاتەوە و چەندین کۆنسێرت و ئاهەنگی گەورەشی لە شارەکانی کوردستان ئەنجامداوە، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 دەربارەی بەرهەمی نوێی وتی، “هەمیشە بەرهەمی زۆرم ئامادەیە و بۆ بڵاوکردنەوە لێیان هەڵدەبژێرم، بێگومان بۆ دوای رەمەزان کارم دەبێت، ستایلی منیش کوردی فۆلکلۆری و سوننەتی ئێرانییە”
زۆرکات دەوترێت ئارش عوسمان کارەکانی لە کارە هونەرییەکانی زیاد ئەسعەد دەچێت، لەمبارەشەوە ئاشکرای کرد لە منداڵییەوە عاشقی زیاد ئەسعەد بووە، هەر ئەوەش وایکردووە کاریگەری بە هەموو کارە هونەرییەکانیەوە دیاربێت.
پێداچوونەوەی: پەری ساڵح