ئۆتۆمبێلى تایبەت نافرۆشرێت

بازاڕ بازاڕى تاکسییە

964+

زەید کۆچەر- دهۆک

لە دهۆک بازاڕى ئۆتۆمبێلى تایبەت لاواز بووە، بە پێچەوانەوە بازاڕى کڕین و فرۆشتنى ئۆتۆمبێلى تاکسى جمەى دێت و هەر ئۆتۆمبێلێکى تاکسى 1000 بۆ 1500 دۆلار چووەتە سەر نرخەکەى.

بە وتەى خاوەن پێشانگاکانى دهۆک، بازاڕى کڕین و فرۆشتنى ئۆتۆمبێلى تایبەت لاوازە و کەمترین کەس کڕین و فرۆشتنى پێدەکات.

بە پێچەوانەى ئۆتۆمبێلى تایبەت، بازاڕى کڕین و فرۆشتنى تاکسى قەرەباڵغە و نرخەکەشى بەرز بووەتەوە، بە وتەى خاوەن پێشانگایەک کە بۆ 964 قسەى کردووە، هەر ئۆتۆمبێلێکى تاکسى نزیکەى 1500 دۆلار (15) وەرەقە، چووەتە سەر نرخەکەى.

وەک ئەو خاوەن پێشانگەیانە باسى دەکەن، بەهۆى بێکارى و نەبوونى مووچە، بەشێکى زۆر لە خەڵک ئۆتۆمبێلە تایبەتەکانیان دەفرۆشن و روویان لە کڕینى تاکسى کردووە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

كۆمپانیاكانى كڕین و فرۆشتنى ئۆتۆمبێل ئاگادار ده‌كرێن...

كۆمپانیاكانى كڕین و فرۆشتنى ئۆتۆمبێل ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌