دیمه‌نێكی ئه‌مڕۆى كانى عاشقان دواى پاككردنه‌وه‌ى... وێنه: فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه
ته‌مه‌نی سەدەیەکە و دووجار نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه
“كانى عاشقان”ى هه‌ڵه‌بجه له زبڵ و خاشاك پاككرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن دوو هاوڵاتییه‌وه، به‌شێوه‌یه‌كى خۆبه‌خش كانى عاشقان له زبڵ و خاشاك پاككرایه‌وه.
پاككردنه‌وه‌ى ئه‌و شوێنه له‌و زبڵ و پاشماوه‌یه بووه كه ماوه‌یه‌كه له‌لایه‌ن هاوڵاتییانه‌وه فڕێده‌درایه ئه‌م شوێنه.
كانى عاشقان، یه‌كێك له شوێنه دیار و ناوداره‌كانى هه‌ڵه‌بجه‌یه و مێژووى هه‌ڵقوڵانى ئاوه‌كه‌ى وه‌ك سه‌رچاوه مێژوویه‌كان ده‌ڵێن، بۆ سه‌ره‌تاى ساڵى 1920 ده‌گه‌ڕێته‌وه.
دوو بۆچوون له‌باره‌ى ناوه‌كه‌یه‌وه باسكراون، یه‌كه‌میان باس له دوو ماری ره‌شی عاشقوماشق ده‌كات كه به‌رده‌وام له‌سه‌ر كانییه‌كه بیندراون، دووه‌میشیان وه‌ك جێیژوانى كوڕان و كچان باسی لێكراوه.
ساڵانى شه‌سته‌كان بۆ یه‌كه‌مجار كانی له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ى ئاوه‌كه‌ى دروستكراوه و له‌ساڵانى هه‌شتاكان جارێك نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه و بۆ دووه‌مجاریش له‌ساڵى 2022 له‌لایه‌ن شاره‌وانى ئه‌م پارێزگایه‌وه نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه.
جگه له‌و كانییه، هه‌ڵه‌بجه چه‌ندین كانى دیكه‌ى به‌ناوبانگى لێیه‌و به‌شێكى گه‌ڕه‌كه‌كانیشی هه‌ر به‌ناوى ئه‌م كانیانه‌وه ناونراون، له‌وانه‌ش كانییه‌كانى كانى توو، قوڵكه و كانى گوێز.