دیمه‌نێكی چاندنى شه‌تڵه به‌ڕووه‌كان له چیاى بێخێر... وێنه: قایمقامییه‌تى سێمێل
هه‌ڵمه‌تى سه‌وزكردن رووى له سێمێل كردووه
1000 شه‌تڵى به‌ڕوو و دره‌ختى دیكه له چیاى بێخێر ده‌چێندرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماوه‌یه‌كه هه‌ڵمه‌تى چاندنى نه‌مام و دره‌خت رووى له سنوورى قه‌زاى سێمێلى سه‌ر به پارێزگاى دهۆك كردووه، ئه‌مڕۆش هه‌ڵمه‌ته‌كه رووی له چیاى بێخێر بوو بۆ چاندنى هه‌زار شه‌تڵى جیاواز.
هه‌ڵمه‌ته‌كه، له ژێر ناوى (با پێكه‌وه سروشتى شاره جوانتر بكه‌ین) له‌لایه‌ن قایمقامییه‌ت و شاره‌وانى و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى رۆشنبیری و هونه‌رى دهۆك و سێمێل، به‌ڕێوه چوو.
خه‌لیل مه‌حمود، قایمقامى قه‌زاى سێمێل به 964ـى وت، له قۆناغى یه‌كه‌مى ئه‌م هه‌ڵمه‌ته 280 شه‌تڵى به‌ڕوویان له چیاى بێخێر چاندووه.
وتیشی “له‌هه‌ڵمه‌ته‌كه‌مان هه‌زار شه‌تڵى به‌ڕوو و جۆره داره‌كانى دیكه له سنووره‌كه‌مان ده‌چێنین”.
پێشتریش حه‌وت هه‌زار نه‌مامیان له‌سنووره‌كه‌یان چاندبوو.
به‌قسه‌ى قایمقام، هه‌ڵمه‌تى سه‌وزكردنى سنوورى قه‌زاكه‌یان به‌رده‌وامى ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن رێژه‌ى سه‌وزایی زیادبكه‌ن، وتیشی “تا ئێستا رێژه‌ى سه‌وزایی له سنوروى قه‌زاكه نه‌گه‌یشتووه‌ته ستانداردی جیهانى و نزیكه‌ى 12% یه”.