هەفتەی پێشوو کارەبا لێیداوە

کارمەندێکی کارەبای هەولێر بەیانی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا

964+

ئەحمەد شەمزین- هەولێر

یەکێک لەو سێ کارمەندانەی کارەبای هەولێر کە سێشەممەی رابردوو بەهۆی تەزووی کارەباوە کەوتە نەخۆشخانە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.

رۆژی سێشەممەی هەفتەی رابردوو، وەزارەتی کارەبا بڵاویکردەوە، سێ کارمەندی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای هەولێر 1 لەکاتی کارکردنیان لە چاککردنەوەی فیدەری 17ـەی رۆژئاوای هەولێر بەهۆی تەزووی کارەباوە بەسەختی برینداربوون.

شەماڵ نوری بەرێوبەری راگەیاندنی وەزارەتی كارەبا بۆ 964 ئەو زانیاریەی پشتراستکردەوە، وتیشی، دوای چەند رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی هەولێر بەرەبەیانی ئەمڕۆ گیانی لەدەستداوە و تەرمەکەی بەڕێکراوە بۆ پزیشکی دادی.

سێ کارمەندی کارەبای هەولێر بریندار بوون

سێ کارمەندی کارەبای هەولێر بریندار بوون